ڕۆژی چوارشه‌ممه و له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌وان ڕژدن له مه‌سه‌له‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـك بۆ كێشه‌ی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان، وه هه‌رێمی كوردسـتانیش ده‌یه‌وێت دراوسـێـیه‌كی باشی توركیا بێت. پاشـان له به‌شێـكی تری قسه‌كانیدا نێچیرڤان بارزانی گوتی ئه‌و پـێی وایه له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه كراوه تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌و باری گرژیـیه‌ی كه هه‌بووه كه‌مكراوه‌ته‌وه، وه ئێسـتا زیاتر بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه كه دانیشتن بكرێت، وه باسی ئه‌وه ده‌كرێت زانیاری ئاڵوگۆڕ بكرێت، وه زیاتر مه‌سه‌له‌كه به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌یه ده‌ڕوات، وه ئێمه هیوادارین ئه‌وه سه‌ر بكه‌وێت.
سه‌باره‌ت به‌م كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی له شـاری هه‌ولێره‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.