كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری عێراق ده‌ڵێن هێزه‌كانیان 17 لاشه‌ی ڕزیویان له نزیـك شـاری باقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و ته‌رمانه له گۆڕێـكی به‌كۆمه‌ڵـدا له‌و ناوچه‌یه دۆزراونه‌ته‌وه كه باوه‌ڕ ده‌كرێت بنكه‌یه‌كی به‌هێزی ئه‌لقاعیده له عێراق بـێت. تاكو ئێستا ده‌سه‌ڵاتداران ناسـنامه‌ی ئه‌و قوربانیـیانه‌ی بۆ ده‌رنه‌كه‌وتووه و هۆكاری مردنیانی یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ده‌ڵێن ڕاده‌ی ڕزینی ته‌رمه‌كان نیشـانی ده‌دات كه زۆربه‌ی لاشه‌كان بۆ چه‌ند مانگیـكه له‌و شوێنه‌دا بوون.
هه‌فته‌ی ڕابردووش هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 22 ته‌رمیان له گۆڕێـكی به‌كۆمه‌ڵدا له ناوچه‌ی ده‌ریاچه‌ی ثه‌رثاری سه‌ر به پارێزگای ئه‌لئه‌نبار له ڕۆژئاوای عێراق دۆزیوه‌ته‌وه.
له هه‌واڵی دیكه‌ی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی به‌سـره بۆ جاری دووهه‌م له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له تیرۆركردن ڕزگاری بوو كاتێـك بۆمبێـكی سه‌ره‌ڕێ به كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانیدا ته‌قیـیه‌وه.
له به‌غداش، پـۆلیس ده‌ڵێت چه‌ند چه‌كدارێـك له ناو ئۆتۆمبیله‌وه له گه‌ڕه‌كی مه‌نصوری زۆرینه سونـنه ته‌قه‌یان له مامۆسـتایه‌كی ژن كردووه و كوشـتوویانه. هه‌ر له گه‌ڕه‌كی مه‌نصور هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕایانگه‌یاند كه‌وا 7 توندڕه‌وی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یان له میانه‌ی چه‌ند ئۆپه‌راسـیۆنێـكدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌سـتگیركردووه.