وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت پـێویسـته سه‌رۆك په‌روێز موشه‌ڕه‌ف واز له پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی له‌شـكر بهێنێت و حوكمڕانی سڤیلی بۆ وڵاته‌كه‌ی بگێڕێته‌وه.
خانم ڕایس ڕۆژی دووشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له كه‌ناری ڕۆژئاوا داوای له سه‌رۆك موشه‌ڕه‌ف كرد به‌ڵـێـنه‌كه‌ی خۆی به فڕێدانی جل‌وبه‌رگی سه‌ربازی به‌جێ بگه‌یه‌نێت. گوتیشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌و بڕوایه‌دایه باشترین ڕێ له به‌رده‌می پاكسـتاندا ئه‌وه‌یه كاركردن به ده‌سـتور بگێڕێته‌وه، وه له‌سه‌ر هه‌ڵـبژاردنه‌كان بڕوات.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به هاوكاری به‌رگری له‌گه‌ڵ پاكسـتاندا دواخست كه بڕیاربوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
هاوكات حكومه‌تی هۆڵه‌نداش بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له پاكسـتان كۆمه‌كه‌كانی خۆی بۆ ئه‌و وڵاته ڕاگرت.
حكومه‌تی به‌ریتانیاش ڕایگه‌یاند كه‌وا چاو به‌و كۆمه‌ك و یارمه‌تیانه‌دا ده‌خشـێنێته‌وه كه پـێشـكه‌شی پاكسـتانی ده‌كات.
هه‌روه‌ها گه‌وره به‌رپـرسی ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لویس ئاربۆر، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به ده‌ستـگیركردنی سه‌دان پارێزه‌ر و دادوه‌ر و بزاڤكاری پاكسـتانی له‌وه‌تای باری نائاسایی له وڵاته‌دا ڕاگه‌یاندراوه.