ڕۆژی شه‌ممه ئۆفیسه‌كانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردسـتان له شـاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی داخران.
پارتی ناوبراو له سـاڵی 2002 دامه‌زراوه و دکتۆر فایه‌ق محه‌مه‌د گوڵپی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی سـاڵی 2005 ی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق و كوردسـتان به لیستی ژماره 260 به‌شداریـیان كردووه، وه هه‌روه‌هاش له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی دوانزه‌ی 2005 یشـدا به لیستی 779 به‌شـداریـیان كردووه.
بۆ زانینی هۆی داخسـتنی ئۆفیسه‌كانی پارتی ناوبراو په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی له شـاری هه‌ولێره‌وه په‌یوه‌ندی به دكتۆر فوئاد حسـێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتانه‌وه كردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.