توركیا هه‌ر هه‌ڕه‌شه ده‌كات، وه كوردیش له باكوری عێراق ده‌یه‌وێت هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی بـپارێزێت، وه په‌كه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئێمه هێرش ناكه‌ینه سه‌ر توركیا، به‌ڵـكو له‌شـكری توركیا ئێمه ده‌كاته به‌هانه‌یه‌ك بۆ به‌جێـگه‌یاندنی پـیلانه‌كانی خۆی. ئه‌مریكاش نایه‌وێت ڕه‌وشی عێراق ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاڵۆزبێت.
پـرسـیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا په‌كه‌كه كێشه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه بۆ ئه‌نكه‌ره تا ئاماده‌كاریـیه‌كی ئه‌وها مه‌زنی له‌شـكری بۆ بكات؟ وه یان وه‌كو كورد و زۆر له شـاره‌زایانی سـیاسی ده‌ڵێن توركیا مه‌به‌ستی هه‌رێمی كوردسـتانه.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیاره و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه، هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
حه‌مید گه‌یلانی، سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا.
كاروان ئاكرێی، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی كوردسـتان تی ڤی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 47 خوله‌كه.