سه‌رۆك بوش به‌و سه‌ربازانه‌ی گوتووه كه له‌خۆ ئاماده‌كردندان بۆ چوون بۆ عێراق كه به‌رپـرسـێتی باری ئاسایشی جیهانێـكی ئازاد له ئه‌سـتۆ ده‌گرن.
له میانه‌ی لـێـدوانه‌كه‌یدا بۆ ده‌رچووانی بنكه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی فۆرت جاكسۆن له سـتانی ساوث كارۆلاینا، سه‌رۆك بوش جارێـكی تریش قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كێشه‌ی عێراق ڕووه‌و باشی ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌وه‌شی گوتۆته‌وه كه هێشتاش عێراق به‌ره‌ی سه‌ره‌كی شه‌ڕی دژی تێرۆریزمه.
سه‌رۆك بوش گوتیشی گه‌لی عێراق خوازیاری ژیانێـكی ئارام و پـێشـكه‌وتوون و به گژ تێرۆریستاندا ده‌چنه‌وه. گوتیشی له‌گه‌ڵ عێراقیـیه‌كان ده‌مێنینه‌وه و پـشتیوانیـیان لێ ده‌كه‌ین بۆ نه‌هێشـتنی یه‌كجاره‌كی تێرۆریسـتان و سه‌رخسـتنی پـرۆسه‌ی سـیاسی و هه‌وڵه‌كانی ئاشـتبوونه‌وه‌ی گشتی له پـێناو به‌دیهێنانی عێراقێـكی دیموكرات و ئازاد.
سه‌رۆك بوش ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی هه‌ردوو له‌شـكری ئه‌مریكا و عێراق پـێـكڕا له‌وه‌تای سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه هه‌ر مانگه‌ی 1500 جه‌نگاوه‌ری دوژمنانیان كوشـتووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتی گه‌شه‌كردنی توانای هێزه‌كانی عێراق له سه‌قامگیركردنی وڵاته‌كه‌یان ڕێ له‌به‌رده‌م كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌و وڵاته‌دا خۆش ده‌كات.