Accessibility links

ڕایس ده‌ڵێت ئه‌مریكا وابه‌سته‌یه‌ به‌ كاركردن له‌ دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد


كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی وابه‌سته‌یه‌ به‌ چـڕكردنه‌وی هه‌وڵه‌كانی دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد، وه‌ ده‌شڵێت له‌ ڕێی یارمه‌یدان له‌ لایه‌ن عێراق و توركیاوه‌.

له‌ میانه‌ی لـێـدوانێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیادا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ ڕۆژی هه‌ینی خانم ڕایس گوتویه‌تی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان مه‌ترسـیـیه‌كی هاوبه‌شن بۆ سه‌ر هه‌ر سێ وڵات، وه‌ گوتووشـێتی واشـنتۆن فشـاری زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ سه‌ركوتكردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی كه‌ له‌ باكوری عێراقه‌وه‌ ئۆپه‌راسـیۆنه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.

عه‌لی باباجان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاش له‌ لای خۆیه‌وه‌ گوتوویه‌تی ئه‌م سه‌ردانه‌ی ڕایس مانه‌ی ده‌سـتپـێـكی هاوكاریه‌كی زۆرتر و له‌ نزیكه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره‌ و واشـنتۆنه‌ له‌ ڕوانگه‌ی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌شی گوتووه‌ كه‌ كاتی قسه‌كردن به‌سه‌ر چووه‌ و ئێسـتاش واده‌ی كاركردنه‌.

پـێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیری توركیادا گردووه‌، كه‌ بڕیاریشه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیری توركیا له‌ واشنتۆن و له‌ كۆشـكی سـپـی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوشدا كۆبـبێته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كورده‌كانی ئه‌مریكا له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا خۆپـیشـاندان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌ ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی په‌رله‌مانی توركیا بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له‌ باكوری عێراق.

XS
SM
MD
LG