كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵـێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند بۆمبێـك له به‌غدای پایته‌خت و ناوچه‌كانی باكوری به لایه‌نی كه‌م 16 كه‌س كوژراون و 26 كه‌سی دیكه‌ش
برینداربوون.
له كوشـنده‌ترین هێرشی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا، كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له شـارۆچكه‌ی به‌له‌دڕوز له باكوری به‌غدا ڕوویداوه و تیایدا 6 پـۆلیس كوژراون و 8 ی دیكه‌ش برینداربوون. ده‌شڵێن ئامانجی هێرشه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی شـارۆچكه‌كه بووه، كه به بێ زیان ڕزگاری بوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت 2 سه‌ربازی ئه‌مریكایی كوژراون و 2 ی دیكه‌ش برینداربوون له‌و ده‌مه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆمبێـك له نزیـك ماشـێـنه‌كه‌یاندا له پارێزگای نه‌ینه‌وا له باكوری عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه.
له هه‌واڵه‌كانی تردا، هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت كۆنفرانسی هه‌رێمی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت به عێراق ده‌بێت سه‌نگی بخاته سه‌ر باری ئاسایشی وڵاته‌كه و نه‌ك گرژیـیه‌كانی سه‌رسـنوور له‌گه‌ڵ توركیادا.
هۆشیار زێباری ئه‌م تێـبـنیـیه‌ی له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی دا كه له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیـیه‌كه‌ی مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا سـازیان كردبوو. زێباری گوتیشی هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێران ده‌یانه‌وێت كۆنفرانسی داهاتووی ئسـته‌نبوڵ تایبه‌ت بێت به ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق.