Accessibility links

ئه‌ردۆگان ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌ داخستنی‌ ئاسمانی توركیا به‌ره‌و ڕووی باكوری عێراق ده‌كه‌ن


سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن توركیا وه‌ك به‌شـێـك له‌ سـزای ئابوری له‌ دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد و ئه‌وانه‌ی پـشتیوانیـیان لێ ده‌كه‌ن، ئاسـمانی خۆی به‌ره‌و ڕووی ئه‌و فڕۆكانه‌ داخسـتووه‌ كه‌ دێت و ده‌ڕوات بۆ باكوری عێراق.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ ئه‌نكه‌ره‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی NTV توركی هه‌واڵـێـكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا گوتبووی ئاسـمانی توركیا به‌ره‌و ڕووی ئه‌و فڕۆكانه‌ داخراوه‌ كه‌ به‌ره‌و باكوری عێراق ده‌فڕێن و یان لێـوه‌ی دێن.

شـایانی باسه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، به‌ مه‌به‌ستی لاوازكردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد و ئه‌وانه‌ی پـشـتیوانیان لێ ده‌كه‌ن، كابینه‌ی حكومه‌تی توركیا سه‌پاندنی سـزا ئابوریـیه‌كانی په‌سه‌ندكردووه‌. ئه‌م هه‌نگاوه‌ ڕه‌نگه‌ كار بكاته‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی باكوری عێراق.

ئه‌نكه‌ره‌ سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان، وه‌ یان په‌كه‌كه‌، تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی له‌ بنكه‌كانیانه‌وه‌ له‌ باكوری عێراق هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی باشوری توركیا.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش ده‌ڵێت ئه‌و جۆره‌ زانیاریـیه‌كی هه‌واڵـگری سه‌باره‌ت به‌ سه‌رهه‌ڵـدانی كورد ڕاده‌ستی ئه‌نكه‌ره‌ ده‌كات كه‌ له‌وانه‌یه‌ یارمه‌تی له‌شـكری توركیا بدات له‌ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پـێویست له‌ دژیان.

XS
SM
MD
LG