Accessibility links

سه‌رۆك بوش ده‌رباره‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دوێت


سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت ئه‌مریكا پـشتیوانی له‌ كۆنفرانسـێـكی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، له‌ هه‌وڵـێـكدا به‌ پـێشـكه‌وتن له‌ بواری سه‌قامگیركردنی ئاشتیـیه‌ك له‌ نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان بگه‌ن. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئامانجی كۆتایی دامه‌زراندنی وڵاتێـكی فه‌له‌سـتینیـیه‌ كه‌ تیایدا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌ ئاسایش و ئاشـتیدا بژین.

سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت و سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ بنه‌ڕه‌تیـیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان پـێـكهێناوه‌ و تیمێـكیان دامه‌زراندووه‌ كه‌ بۆچوون و ڕا و ڕوانگه‌ی خۆیان به‌ نووسراوه‌ له‌ به‌ڵـگه‌یه‌كی هاوبه‌شـدا ئاماده‌ بكه‌ن.

به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت خۆی به‌و پـێشـكه‌وتنه‌ی به‌ڕێزان ئۆڵمه‌رت و عه‌باس خۆشـحاڵ بووه‌:

" بۆ ئه‌وه‌ی ئاشـتیـیه‌كی سه‌قامگیر له‌وێ دابمه‌زرێت، ڕێـككه‌وتنه‌كه‌ ده‌بێت هه‌م بۆ فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان و هه‌م بۆ ئیسرائیلیـیه‌كان باشبێت. ئه‌ركی ئێمه‌ ئاسانكاریكردنی پـرۆسه‌كه‌یه‌."

سه‌رۆك بوش گوتی ئامانجێـكی تر ئه‌وه‌یه‌، وڵاتانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێن و یارمه‌تی به‌ چاره‌سه‌ری جیاوازیـیه‌كانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیـیه‌كان بكه‌ن و وڵاتێـكی فه‌له‌سـتینی دابمه‌زرێت:

" مه‌به‌ستی من له‌ مه‌سه‌له‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ ئه‌مه‌یه‌، هه‌مه‌لایه‌نه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ شـێوازێـكی چۆنی بـبێت، به‌ڵـكو هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ خه‌ڵـكی هه‌رێمه‌كه‌ش بێن بـبن به‌ به‌شـێـك له‌ پـرۆسه‌كه‌، وه‌ من له‌م باره‌یه‌وه‌ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر خۆشبینم."

به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت باوه‌ڕی وایه‌ وڵاته‌ فه‌له‌ستینیـیه‌كه‌ ده‌توانێت دیموكراتیك بێت، به‌ڵام وه‌دیهێنانی به‌ گرفت ده‌بێت:

" هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌دیهاتنی سه‌خت ده‌بێت، له‌ ڕاستیدا توندڕه‌وانی وا هه‌ن نایانه‌وێت دیموكراسیـیه‌ك له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا بـبێت، ئینجا داخوا عێراق یان لوبنان یان هه‌رێمی فه‌له‌ستینیـیه‌كان بێت. ئه‌مه‌ له‌ هه‌رێمی فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان به‌ولاتره‌، ئه‌مه‌ به‌شـێـكه‌ له‌و به‌ربه‌ره‌كانیـیه‌ ئایدیۆلۆجیه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ توشی هاتووین."

سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت پـشـتیوانی له‌ دامه‌زراندنی وڵاتێـكی دیموكراتیكی فه‌له‌سـتینی بكات، به‌ڵام ناتوانێت ئاشـتی بسه‌پـێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتێـكی فه‌له‌ستینی له‌وێ دابمه‌زرێت پـێویسته‌ ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به‌ ڕێـككه‌وتن بگه‌ن، سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" ئێمه‌ ده‌توانین ئاسانكاریـیان بۆ بكه‌ین. به‌ڵام ئێمه‌ ناتوانین زۆر بۆ خه‌ڵـكی بێنین كه‌ بڕیاری سه‌خت بده‌ن؛ ئه‌وان ده‌بێت بۆخۆیان ئه‌م بڕیاره‌ بده‌ن."

XS
SM
MD
LG