Accessibility links

مه‌ترسیـیه‌كانی ئه‌گه‌ری داخسـتنی خاڵی سـنووری نێوان توركیا و عێراق زیاد ده‌بێت

  • Deborah Block

شۆفێرانی كامیۆن و تاكسی له‌ خاڵی سه‌ره‌كی په‌ڕینه‌وه‌ی نێوان عێراق و توركیا (ئیبراهیم خه‌لیل) مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌م زووانه‌ ئه‌و خاڵه‌ سـنووریـیه‌ دابخرێت، ئه‌مه‌ش له‌ ئاكامی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شـكركێشی بۆ سه‌ر‌ باكوری عێراق ده‌كات. شۆفێره‌كان ده‌ڵێـن ئه‌گه‌ربێت و ئه‌وه‌ ڕووبدات ئه‌وا كاره‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، وه‌ كاره‌ بازرگانیـیه‌كانی نێوان هه‌ردوو دیو ڕاده‌وه‌سـتێت.

په‌یامنێری به‌شـی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا دێبۆرا بلۆك له‌ خاڵی سـنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، وه‌ ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG