سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه‌ی ئێسـتای نێوان توركیا و عێراق له‌سه‌ر په‌كه‌كه، ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق محه‌مه‌د ئه‌لعه‌سـكه‌ری، كه ئه‌ندامی شـانده‌كه‌ی عێراق بوو بۆ
وتووێـژه‌كانی ئه‌نكه‌ره، له گفتوگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی هه‌مانبووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ئاڵۆزكاریـیه خسـتوومانه‌ته به‌ر ده‌ست و ئێسـتاش تۆپـه‌كه له مه‌یدانی توركه‌كاندایه و ئێدی بۆخۆیان سه‌رپشـكن له‌وه‌ی پـێی قایل ده‌بن، وه یان پـوخته و ورده‌كاری تری ده‌خه‌نه سه‌ر بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ری و له‌و بڕوایه‌شدام هێشـتاش ده‌رفه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی سـیاسـیـیانه هه‌یه و بواری گه‌وره‌ش هه‌ن بۆ ئه‌و چاره‌سه‌ركردنه. به‌ڵام ئه‌لعه‌سـكه‌ری ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت پـێشبینی هه‌موو شـیانه‌كانیش ده‌كرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.