كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێـكی خۆكوژ به سواری پاسـكیلهوه خۆی له بنكه‌یه‌كی پـۆلیسی شـاری باقوبه ته‌قاندۆته‌وه و به لایه‌نی كه‌م 27 كه‌س كوشتووه و 20
ی دیكه‌شی برینداركردووه.
هێرشبه‌ره خۆكوژه‌كه به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی پـۆلیسه‌كان بۆ مه‌شـقی به‌یانیان خڕبووبوونه‌وه خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
شـاری باقوبه پایته‌ختی پارێزگای دیاله‌یه، ئه‌و پارێزگایه‌ی كه خێـڵ و هۆزه سوننیـیهكان و چه‌كدارانی ئیسلامی به مه‌به‌ستی به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی تۆڕی ئه‌لقاعیده له‌م مانگانه‌ی دوایـیدا په‌یوه‌ندیـیان به هێزه‌كانی ئه‌مریكایی و عێراقی كردووه.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌ركی به‌رپـرسـیارێتی پاراستنی ئاسایشـیـیان له پارێزگای كه‌ربه‌لای زۆرینه شـیعه دایه ده‌سـتی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌بێته هه‌شـته‌مین پارێزگای عێراقی كه به‌رپـرسـیارێتی ئاسایشی له لایه‌ن عێراقیـیه‌كانه‌وه بهڕێوهبـبرێت. هاوكات ئه‌گه‌ر عێراقیـیه‌كان له‌م پارێزگایانه‌دا داوای یارمه‌تی ئاسایشی له هێزه‌كانی ئه‌مریكایی بكه‌ن ئه‌وا یارمه‌تیـیان ده‌ده‌ن.
پارێزگای كه‌ربه‌لا مه‌زارگه‌ی هه‌ردوو ئیمام حسێن و ئیمام عه‌باسی شیعه ئاینزای له خۆگرتووه.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی باقوبه په‌یامنێرمان له‌تیف نێروه‌یی له شـاری سلێمانیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.