Accessibility links

هه‌ژار زه‌هاوی ده‌ڵێت ده‌توانین بڵێن ده‌ف سـمبوڵی ئامێری میوزیكی كوردیـیه‌


هونه‌رمه‌ندی به‌ توانای كورد هه‌ژار زه‌هاوی له‌ خێزانێـكی ئاشـنا به‌ میوزیكی شـاری خانه‌قینه‌وه‌ هاتووه‌. هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی 3 سـاڵیـیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن باپـیریـیه‌وه‌ فێری لـێـدانی ده‌ف كراوه‌‌، ئه‌و ئامێره‌ی كه‌ دواتر بووه‌ هاوڕێی هه‌میشه‌یی.

هه‌ژار زه‌هاوی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو توانا و شـاره‌زایـیه‌یدا چووه‌ میوزیكی به‌ شـێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی خوێندووه‌ و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ ئه‌تنۆمیوزیكۆلۆجیدا ethnomusicology له‌ زانكۆیه‌كی له‌نده‌ن به‌ده‌ستیهێناوه‌.

ئێسـتا هه‌ژار زه‌هاوی میوزیـكژه‌ن له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا ناسراوه‌ و له‌ چه‌ندین ڤیسـتڤاڵی میوزیكی جیهانیدا به‌شـداری كردووه‌، وه‌ له‌م دوایـیه‌دا سه‌ردانی ئه‌مریكا كرد و له‌ چه‌ند كۆنسـێرتێـكدا به‌شـداری كرد، وه‌ له‌ په‌راوێزی ئه‌م سه‌ردانه‌شیدا، ڕۆژێـك بووه‌ میوانی ده‌نگی ئه‌مریكا، وه‌ به‌ هه‌لمان زانی له‌ نزیكه‌وه‌ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵدا سـازبكه‌ین.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 20 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG