Accessibility links

بێنه‌زیر بۆتۆ سه‌ردانی خێزانی قوربانیانی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌راچی ده‌كات


سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان بێنه‌زیر بۆتۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی له‌ ناوچه‌ی باوباپـیرانی له‌ باشوری پاكسـتان كۆبووه‌وه‌ و هه‌روه‌ها سه‌ردانی خێزانی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 18 ی مانگی ده‌ی كرد، ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 140 كه‌سی تیادا كوژرا.

خانم بێنه‌زیر بۆتۆ كه‌ به‌ هێزێـكی ئاسایشی تۆكمه‌وه‌ پارێزرابوو به‌ نێو سه‌دان له‌ لایه‌نگرانی خۆی تـێپـه‌ڕبوو تا خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی بۆ كه‌سوكاری دوو كارگێڕی پارته‌كه‌ی ده‌ربـبڕێت كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا گیانیان له‌ ده‌سـتدابوو.

دره‌نگانێـكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش له‌ باڵه‌خانه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی پارته‌كه‌ی، پارتی گه‌لی پاكسـتاندا كۆبووه‌وه‌.

شایانی باسه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ش خانم بێنه‌زیر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ گوندی گارهی خودا به‌خش له‌ ناوچه‌ی سند له‌ لایه‌ن هه‌زاران له‌ لایه‌نگرانیـیه‌وه‌ پـێشـوازی لـێـكرا.

XS
SM
MD
LG