به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌گه‌ری له‌شـكركێشی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردسـتان، به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردستان، هه‌ندێـك له هاوڵاتیـیانی گوندنشین ده‌ستیان به چۆڵـكردنی گونده‌كانیان كردووه.
په‌یامنیرمان سه‌لام باڵایی له شـاری دهۆكه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین جار گونده‌كانی سه‌رسـنووری هه‌رێمی كوردسـتان له لایه‌ن له‌شـكری توركیاوه تۆپـباران كرا، وه هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌ترسـیـیانه‌ی لای خه‌ڵـكی په‌یدا بووه، به تایبه‌ت پاش سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵه دیبلۆماسـیـیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه به ئاشـتیـیانه، وه توركیاش سووربوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كردارێـكی له‌شـكری له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه له‌ناو هه‌رێمی كوردسـتان ڕاگه‌یاندووه، چه‌ندین گوندی سه‌رسـنووری پارێزگای دهۆك چۆڵ كران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.