Accessibility links

بێنه‌زیر بۆتۆ له‌ ڕێوشوێـنێـكی ئاسایشی تۆكمه‌دا سه‌ردانی گۆڕی باوكی ده‌كات


خانم بێنه‌زیر بۆتۆ سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان سه‌ردانی گوندی باوباپـیرانی كردووه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین گه‌شـتێـتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی شـاری كه‌رراچی له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵی كوشتنی درا و تیایدا 139 كه‌س كوژران.

ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ هه‌زاران له‌ دۆست و لایه‌نگرانی ئاهه‌نگیان گێڕا و خۆشـحاڵی خۆیان ده‌ربڕی كاتێـك خانم بۆتۆ به‌ ماشـێـنێـكی گولله‌نه‌بڕ بۆ ڕێزلێنان له‌ گۆڕی باوكی سه‌ردانی گوندی (گارهی خودا به‌كش) ی كرد. له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بێنه‌زیر بۆتۆ گوڵپـرژێنی گۆڕه‌كه‌ی باوكی كرد و پاشـان له‌ ته‌نیشت گۆڕه‌كه‌یه‌وه‌ دانیشت و قورئانی له‌سه‌ر خوێند و به‌لایه‌نگرانی گوت خۆشـحاڵم كه‌ گڕاومه‌ته‌وه‌ وڵات.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی خانم بۆتۆ له‌ كه‌راچیـیه‌وه‌ له‌ ژێر بارودۆخێـكی ئاسایشی تۆكمه‌دا به‌ڕێـكرا.

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی لـێـكۆڵینه‌وه‌كه‌ی په‌یوه‌ست به‌ هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی كرانه‌ سه‌ر كاروانی خانم بێنه‌زیر بۆتۆ هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

ڕۆژی هه‌ینی پـۆلیسی شـاری كه‌راچی وێنه‌یه‌كی كه‌سی دووهه‌می بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی به‌ تێوه‌گلانی له‌ هه‌وڵی كوشتنی خانم بۆتۆدا گومانی لێـده‌كرێت.

XS
SM
MD
LG