به‌هۆی ده‌سـتگیرنه‌كردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی توركیا و ته‌سلیم نه‌كردنه‌وه‌یان به توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕۆژی شه‌ممه ڕه‌خنه‌ی له
وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا گرت.
له وته‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا بۆ سه‌رجه‌م توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه به ڕێـكخراوێـكی تێرۆریستی ده‌ناسرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هیچ وڵاتێـكی نێو یه‌كێـتی ئه‌وروپا ئه‌ندامانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتانی توركیایان نه‌داوه‌ته‌وه ده‌سـتمان.
هه‌رچه‌نده له وته‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ئاماژه‌ی به ناوی وڵاتێـكی تایبه‌ت نه‌دا، به‌ڵام توركیا ده‌ڵێت چه‌كدارانی په‌كه‌كه ئه‌وروپایان كردۆته په‌ناگه‌ی خۆیان و تیایدا پاره كۆده‌كه‌نه‌وه.
توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شـكركێشی و چوونه ناو باكوری عێراق بۆ تێـكشـكاندنی بنكه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كات، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقی و اشـنتۆن نه‌توانن سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی توركیا له چالاكی بخه‌ن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕۆژی هه‌ینی ئه‌وه‌شی گوت كه شـیانی كرده‌ی له‌شـكری گه‌وره له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی توركیای بنكه له باكوری عێراق نابێت تا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ره‌تای مانگی داهاتووی بۆ واشـنتۆن، هه‌روه‌ها ناوبراو دووپاتی كرده‌وه كه‌وا توركیا چیتر ناتوانێت له‌مه‌ڕ هێرشه‌كانی دیكه‌ی په‌كه‌كه بێ ده‌نگ و ده‌سـته وه‌ستان ڕاوه‌ستێـت.