Accessibility links

دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین ده‌ڵێت قه‌یرانی په‌كه‌كه‌ دروستكراوه


سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی توركیا به‌وه‌ی له‌شـكركێشی له‌ دژی سه‌رهه‌ڵـدانی كورد له‌ ناو خاكی باكوری عێراق ده‌كات، هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، پـرۆفیسۆر له‌ زانكۆی نۆتنگهام University of Nottingham سـازكردووه‌.

دكتۆر دلاوه‌ر ده‌ڵێت قه‌یرانی پارتی كرێـكارانی كوردستان دروسـتكراوه‌، وه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی ناكۆكی نێوان پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا و له‌شـكری وڵاته‌كه‌یان هاتۆته‌ كایه‌وه‌. ده‌شـڵێت لێره‌دا زیره‌كی و حیكمه‌تی سه‌ركرده‌ و سـیاسه‌تمه‌دارانی كورد له‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چۆن بتوانن نه‌ك هه‌ر ته‌نها له‌و قه‌یرانه‌ ڕزگاریان بێت به‌ڵكو چۆن بـیبه‌نه‌وه‌ و ئه‌و قه‌یرانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورددا به‌كاربهێنن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG