Accessibility links

نێوه‌ندێـكی لـێـكۆڵینه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ گومان ده‌كرێت ده‌زگایه‌كی ناوه‌كی سوریا بێت هه‌ڵوه‌شـاوه‌ته‌وه‌


نێوه‌ندێـكی لـێـكۆڵینه‌وه‌ی بنكه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێت وێنه‌ی نوێی سه‌ته‌لایتی كه‌ گومانی شوێنی ڕیاكته‌ری ناوه‌كی سوریای لێـده‌كرێت به‌ ته‌واوه‌تی وێران بووه‌ پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌گوترێت فڕۆكه‌ جه‌نگیـیه‌كانی ئیسرائیل له‌ مانگی نۆدا بۆردومانیان كردووه‌.

شیكره‌وه‌كان له‌ نێوه‌ندی زانست و ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێن ئه‌و وێنانه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گیراون شوێنی ماشـێنه‌كانی باركردن دیارن له‌ دامه‌زراوه‌كه‌ به‌ر له‌ هێرشه‌ ئاسـمانیـیه‌كه‌ی ڕۆژی 6 ی نۆ، وه‌ ده‌شڵێن هه‌روه‌ها وێنه‌كان ئه‌وه‌شـیان نیشـان داوه‌ كه‌ ده‌شێت تونێـلێـك بێت ئه‌و بۆری و لوولانه‌ی پـیادا تێپه‌ڕبووبێت كه‌ ڕیاكته‌ره‌كه‌ به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاویـیه‌وه‌ ده‌به‌سـتـێـته‌وه‌.

شـیكه‌روه‌كان ده‌ڵـێن ئه‌م وێنانه‌ ده‌بنه‌ به‌شـێـك له‌و لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و شـوێنه‌ ده‌كرێت له‌ لایه‌ن پـشـكنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی ناوه‌كیـیه‌وه‌.

دیمه‌شق نكوڵی كردووه‌ له‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ئاسـمانیـیه‌ كرابێته‌ سه‌ر دامه‌زراوی ناوه‌كی. به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا گوتوویه‌تی ئیسرائیل له‌ بنكه‌یه‌كی چۆڵـكراوی له‌شـكری داوه‌.

XS
SM
MD
LG