Accessibility links

توركیا و عێراق سه‌باره‌ت به‌ گرژیـیه‌كانی سه‌رسـنووری نێوانیان وتووێـژ ده‌كه‌ن


ده‌مڕاسـتێـكی عێراقی ده‌ڵێت كاربه‌ده‌سـتانی توركی و عێراقی ئه‌نجامی باشـیان به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ میانه‌ی وتووێـژه‌كانیاندا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بوونی بنكه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له‌ باكوری عێراق.

ده‌مڕاسـته‌كه‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئه‌نكه‌ره‌ به‌ په‌یامنێرانی گوت كه‌وا یه‌كه‌م گه‌ڕی وتووێـژه‌كانی نێوان هه‌ردوولا هه‌ر وه‌ك چۆن پلانی بۆ داڕێژرابوو به‌ ڕێوه‌ چووه‌. گوتیشی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت وتووێـژه‌كان جارێـكی دیكه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) ده‌سـتپـێـبكاته‌وه‌.

شـایانی باسه‌ وه‌ك هه‌وڵـێـكی دیبلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه‌‌، شـاندێـكی باڵای عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ گه‌یشـته‌ توركیا بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی باڵای توركیا.

ئه‌نكه‌ره‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات به‌وه‌ی ئۆپه‌راسـیۆنێـكی له‌شـكری له‌ دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له‌ ناو خاكی باكوری عێراق ده‌ستپـێده‌كات.

توركیا‌ سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه‌ تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی له‌ باكوری عێراقه‌وه‌ هێرش ده‌به‌نه‌ سه‌ر ناو خاكی توركیا.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایـیه‌كانی ئه‌مریكا، ته‌نها حكومه‌ته‌كه‌ی بڕیار ده‌دات له‌شـكركێشی بۆ ناو خاكی باكوری عێراق بكات یان نا.

XS
SM
MD
LG