سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ئه‌نكه‌ره به ته‌نها خۆی هه‌ر بڕیارێـك ده‌دات بۆ ده‌سـتپـێـكردنی هێرشـێـكی سه‌ر سـنووری بۆ ناو خاكی باكوری عێراق به مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڕۆمانیا، به‌ڕێز ئه‌ردۆغان گوتی ڕه‌نگه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نه‌یه‌وێت توركیا ئۆپه‌راسـیۆنێـكی وه‌ها بكات، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره به‌خۆی بڕیار ده‌دات چی ئه‌نجام بدات.
شـایانی باسه توركیا پارتی كرێـكارانی كوردستان گوناهبار ده‌كات به‌وه‌ی له بنكه‌كانیانه‌وه له باكوری عێراق هێرشی كوشـنده ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا، سه‌رۆكی توركیا عه‌بدوڵـڵا گول ده‌ڵێت ئه‌نكه‌ره چیتر ناتوانێت دان به‌خۆیدا بگرێت و له هێرشی سه‌رهه‌ڵـداوان خۆش بێت. له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناوچهیـیدا له پایته‌ختی توركیا، به‌ڕێز گول گوتی توركیا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی پـێویست بنێت بۆ كۆتایی هێنان به
هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه‌ی كه بنكه‌یان له باكوری عێراقدا هه‌یه.
بڕیاره هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه شـاندێـكی باڵای كاربه‌ده‌سـتانی عێراق له ئه‌نكه‌ره له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی توركدا كۆبـبنه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵـێـك بۆ كۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه به ڕێـی دیبلۆماسیـیهوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی توركیا داوای له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد ڕێ‌وشـوێنی ئابوری بگرێته‌به‌ر دژی ئه‌و گروپانه‌ی، وه‌ك ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ڵێت، ڕاسـته‌وخۆ و نا ڕاسـته‌وخۆ كۆمه‌كی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن.
بۆ زانینی هه‌واڵی زیاتر سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ی شـاندێـكی عێراقی بۆ ئه‌نكه‌ره هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ په‌یامنێرمان یه‌حیا به‌رزنجی كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.