ڕۆژی چوارشه‌ممه بـزاڤكارانی بۆرما ڕێـپـێوانێـكیان له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی چین له بانكۆكی پایته‌ختی تایله‌ند سـازدا، وه‌ك به‌شـێـك له خۆپـیشـاندانێـكی یه‌ك ڕۆژی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌پـێناو ئازادكردنی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنی بۆرما ئانگ سان سو‌و
چی.
بڕیاره خۆپـیشـاندانه‌كان له 12 شـاری ئاسـیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا سـازبدرێن بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی 12 هه‌مین سـاڵیادی ده‌ست به‌سه‌ری ئانگ سان سو‌و چی براوه‌ی خه‌ڵاتی نو‌بڵ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا.
له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند ژنێـكی تری براوه‌ی خه‌ڵاتی نو‌بڵ هانی ئه‌مریكایان دا كه هه‌نگاوی كاریگه‌رتر بنێت بۆ ئازادكردنی ناوبراو. ڕۆژی چوارشه‌ممه له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا ئه‌و كۆمه‌ڵه زیندانكردنی ئانگ سان سو‌و چی‌یان وه‌كو دڕنده‌ترین نیشـانه‌ی به‌دیـكراوی حكومه‌تی له‌شـكری بۆرما ناوزه‌ندكرد.
ئه‌م ڕێـپـێوانه له كاتێـكدا دێته كایه‌وه كه حكومه‌تی له‌شـكری بۆرما ڕازی بووه ڕێـگه به نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئیبراهیم گه‌مباری بدات بۆ سه‌ردانی بۆرما له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی مانگی یازده‌ی داهاتوودا.
شـایانی باسه به‌ڕێز گه‌مباری له گه‌شتێـكدایه بۆ شه‌ش وڵاتی ئاسـیا بۆ دابینكردنی پـشتیوانی له هه‌رێمه‌كه‌دا بۆ زیاتر گوشـارهێنانه سه‌ر حكومه‌تی بۆرما هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته ڕۆژی چوارشه‌ممه له چین له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و وڵاته‌دا كۆبووه‌وه.
خانم ئانگ سان سو‌و چی كه خه‌ڵاتی نو‌بڵ بۆ ئاشتی سـاڵی 1991 ی بردۆته‌وه، نزیكه‌ی 12 سـاڵ له ماوه‌ی 18 سـاڵه‌ی ڕابردووی له زیندان و ده‌سـتبه‌سه‌ری بردۆته سه‌ر.