سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی ناتوانێت بۆ هه‌تاهه‌تایه چاوه‌ڕێی عێراقی دراوسێی بكات تا ڕێوشوێنی توند له دژی ئه‌و
سه‌رهه‌ڵـداوه كوردانه وه‌ربگرێت كه خاكی باكوری عێراق به‌كارده‌هێنن بۆ هێرشـبردنه سه‌ر توركیا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕۆژی سێشه‌ممه له له‌نده‌ن ئه‌م لـێـدوانه‌ی دا پاش وتووێـژه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا گۆردن بڕاون. به‌ڕێز ئه‌ردۆگان گوتی توركیا هیچ نه‌خشه و پـیلانێـكی ناوچه‌یی بۆ عێراق نیـیه، به‌ڵام هۆشـداری دا به‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ كرده‌ی له‌شـكری له دژی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان ئاماده ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیاش گۆردن بڕاون كرداره‌كانی په‌كه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد و به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی پـشـتیوانی له توركیا بكات. گوتیشی به‌ریتانیا ئه‌و دان به‌خۆدا گرتنه‌ی توركیا ده‌نرخێنێت.
له به‌غداش هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه هۆشیار زێباری پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی عه‌لی باباجان بۆ په‌یامنێران دووا و گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی یارمه‌تی توركیا ده‌دات له شه‌ڕی دژی سه‌رهه‌ڵداوانی كورد.
باباجانیش لای خۆیه‌وه گوتی توركیا پـێی باشه مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه له ڕێی دیبلۆماسـیـیه‌وه چاره‌سه‌ر بكات. به‌ڵام ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه ڕۆژی دووشه‌ممه له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا، گوتی ئاگربه‌ست له نێوان ده‌وڵه‌تاندا ده‌بێت و نه‌ك له‌گه‌ڵ ڕێـكخراوه تێرۆریسـتیـیه‌كاندا.