له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه و له هێرشـێـكی ئاسمانی‌دا له باكوری به‌غدا به لایه‌نی كه‌م 11 كه‌س كوژراون.
گوته‌بێژێـكی له‌شـكری ئه‌مریكا (مه‌یجه‌ر به‌گی كاجێـله‌ری) ڕایگه‌یاند كه‌وا هه‌لیكۆپـته‌ره ئه‌مریكایی‌یه‌كان گروپـێـكیان كردۆته ئامانج له‌و ده‌مه‌ی خه‌ریـكی نانه‌وه‌ی بۆمبی سه‌ره‌ڕێ بوون. گوتیشی گومانباره‌كان به‌ره‌و ماڵـێـكی نزیـك هه‌ڵهاتوون و هه‌لیكۆپـته‌ره‌كانیش به‌رده‌وام بوون له ته‌قه‌كردن لێـیان.
هه‌روه‌ها گوته‌بـێژه‌كه گوتی له‌شـكر سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه لێـكۆڵینه‌وه ده‌كات، گوتیشی ڕاپـۆرته سه‌ره‌تایـیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن 6 هاوڵاتی سڤیل و 5 چه‌كدار كوژراون و 5 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی شـاری تكریت كراون.
له‌شـكر مه‌خابنی خۆی بۆ كوژرانی هاوڵاتیـیانی سـڤیل ده‌ربڕی، به‌ڵام وه‌باڵی ڕووداوه‌كه‌ی خسـته ئه‌سـتۆی یاخیبووه‌كان كه هه‌وڵـیان دابوو له ترسی هێرشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا خۆیان له مه‌لێـكدا حه‌شـار بده‌ن.
به‌پـێی قسـه‌ی دانیشـتوان له‌و هێرشه‌دا 14 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیشی تێدایه.