ڕۆژی دووشه‌ممه له واشـنتۆنی پایته‌خت و له سه‌نته‌ری سـابان Saban Center بۆ توێژینه‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌نسـتتیوتی برۆكینگز The Brookings
Institution كۆڕێـك بۆ دكتۆر به‌رهه‌م سـاڵح جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق سـازكرا.
دكتۆر به‌رهه‌م له میانه‌ی ئه‌و كۆڕه‌دا باسی له‌و گرفتانه كرد كه ڕووبه‌ڕووی حكومه‌تی عێراق ده‌بێته‌وه، له نێویاندا ئه‌م كێشـه‌یه‌ی ئێسـتا له ناوچه‌كه‌دا سه‌ری هه‌ڵـداوه كه ئه‌ویش شه‌ڕی نێوان پارتی كرێـكارانی كوردسـتان و توركیایه.
هاوكارانمان جانی دیلان و به‌ریڤان یوسفی ئاماده‌ی كۆڕه‌كه بوون و ڕاپـۆرتێـكیان له باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.