Accessibility links

پـێشـبینی ده‌كرێت پارتی كرێـكارانی كوردسـتان ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نێت


سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت پـێشـبینی ده‌كرێت چه‌كدارانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له‌ دره‌نگانێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ئاگربه‌ستێـك ڕابگه‌یه‌نن.

به‌ڕێز تاڵه‌بانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌م وتانه‌ی له‌ شـاری سـلێمانی باكوری عێراق ڕاگه‌یاند.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌لی باباجان ده‌ڵێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نێوان توركیا و سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی نیشته‌جێی باكوری عێراق به‌ر له‌وه‌ی په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری له‌شـكری بـبرێت توركیا ڕێـگه‌كانی چاره‌سه‌ری دیبلۆماتی ده‌گرێته‌به‌ر.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ وڵاتی كوه‌یت ئه‌م وتانه‌ی ڕاگه‌یاند. بڕیاره‌ ناوبراو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ لـێـپـرسـراوانی عێراقی له‌ به‌غدا تاوتوێ بكات.

هاوكات سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ده‌ڵێت ئه‌و داوای له‌ واشـنتۆن كردووه‌ كاردانه‌وه‌ی خێرای له‌ دژی یاخیبووانی كوردی توركیا له‌ باكوری عێراق بگرێته‌به‌ر، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی به‌ هێرشه‌ كوشـنده‌كانیان له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا به‌رپـرسـیاركراون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی هێرشـه‌كانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی توركیای ئه‌م دوایـیه‌ به‌ ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ تاوتوێ كرد.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌شڵێت خانم ڕایس داوای لێـكردووم بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـك به‌ ئارام و پـشوو درێژبم.

سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتانی توركیا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ بۆسه‌یه‌كیاندا له‌ ناوچه‌ی هه‌كاری توركیا 12 سه‌ربازی توركیان كوشت. هاوكات له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت له‌ دژه‌ هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ 32 چه‌كداریان كوشـتووه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان ڕاده‌گه‌یه‌نن 8 سه‌ربازی توركیان له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا به‌دیـل گرتووه‌ و ناوی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن 7 سه‌ربازی به‌دیل گیراوی توركیایان بڵاوكردۆته‌وه‌. هاوكاتیش له‌شـكری توركیش هه‌واڵی بێ سه‌روشوێنی 8 له‌ سه‌ربازی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ په‌یامنێرمان له‌تیف نێروه‌یی له‌ شـاری سلێمانی ڕاپـۆرتێـكی بۆ ناردووین، وه‌ ده‌توانن گوێبیستی بن له‌ ڕێـگـه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.‌

XS
SM
MD
LG