Accessibility links

خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ واشـنتۆن سـازده‌درێت


ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كوردانی دانیشـتووی واشـنتۆنی پایته‌خت و سـتانه‌كانی ده‌وربه‌ری خۆپـیشـاندانێـكیان له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ واشـنتۆن سـازدا.

ئه‌م خۆپـیشـاندانه‌ وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بوو به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاری توركیا بۆ شـیانی هێرشـكردنه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردسـتان له‌ باكوری عێراق به‌ مه‌به‌سـتی لێـدانی بنكه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان.

هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌ شوێنی خۆپـیشـاندانه‌كه‌ ئاماده‌ بووه‌ و له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG