له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت له میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـكدادانێـك له گه‌ڕه‌كی سه‌در له به‌غدا 49 ملیشـیا كوژران، وه كاربه‌ده‌سـته عێراقیـیه‌كان ده‌ڵێن بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌سـتانی
ژماره‌یه‌ك مه‌ده‌نیش.
ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانیان سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێرشـیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی میلیشـیا شـیعه‌كان بۆ گه‌ڕان به دوای خراپـكارانی كه ده‌سـتیان له ڕفاندنی خه‌لكیدا هه‌یه، وه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پـشـتیوانی ده‌كرێن.
ڕاگه‌یاندنه‌كه هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی هێزه‌كانی زه‌مینی داوای پـشـتیوانیكردنی فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانیان كرد دوای ئه‌وه‌ی به چه‌كی قورس و موشه‌كه‌وه ده‌سـتیان لێـكرایه‌وه. ده‌شـڵێن میلیشـیاكان بۆمبیان به‌سه‌ر شه‌قامه‌كان چاند دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ناوچه‌كه‌یان جێهێشت.
شـایه‌تحاڵه‌كان گوتوویانه 2 منداڵ له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون. هێزه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌ڵێن ته‌نها تاو‌انبارانیان كوشـتووه و ئاگایان له‌وه نه‌بووه مه‌ده‌نی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا گیانی له‌ده‌سـتدابێت.
له باكوری عێراقیش سه‌رچاوه‌كانی كڵێـسا ده‌ڵێن 2 قه‌شه ئازادكران كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له لایه‌ن هه‌ندێـك ڕفێنده‌ره‌وه له شـاری موسڵ فڕێنرابوون.