سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌نگه‌تاوی ئه‌نجام ده‌دات بۆ مشـتومڕكردن سه‌باره‌ت به چۆنێتی
كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به كوژرانی 15 سه‌ربازی تورك به ده‌ستی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له نزیـك سـنووره‌كانی عێراق.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌م لـێدوانه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له نزیـك شـارۆچكه‌ی Yuksekova له ناوچه‌ی هه‌كاری له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا سه‌رهه‌ڵداوانی كورد بۆسه‌یه‌كیان بۆ یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی توركی نایه‌وه. چه‌ند سه‌ربازێـكی تورك له‌و هێرشه‌دا برینداربوون.
هاوكات كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵـێن له‌شـكری توركیا به لایه‌نی كه‌م 15 گولله تۆپـی به‌ره‌و گونده سـنووریـیه‌كانی باكوری عێراق هه‌ڵـداوه. هیچ هه‌واڵـێـك سه‌باره‌ت به زیانی گیانی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
شـایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه حكومه‌تی توركیا ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی به‌ده‌سـتهێنا بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی له‌شـكری له ناو خاكی باكوری عێراق له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان. ئه‌نكه‌ره په‌كه‌كه له‌و هێرشـانه‌ی مانگی ڕابردوو به‌رپـرسـیار ده‌كات كه تیایدا نزیكه‌ی 30 سه‌ربازی تورك كوژران.
له پـێـشـهاته‌یه‌كی تردا بڕیاره هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌مممه له ئۆكرانیا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس چاوی به هاوتا توركه‌كه‌ی بكه‌وێت بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به شـیانی كرده‌وه‌ی له‌شـكری توركی له ناو خاكی عێراق.
گه‌یتس كه ئێسـتا به سه‌ردانێـكی پـێـنج ڕۆژی له ئه‌وروپایه ده‌ڵێت ئه‌و وه‌زیری به‌رگری توركیا وه‌جدی گۆنول هان ده‌دات فه‌رمان به هێرشـێـكی له‌و جۆره نه‌دات.
گه‌یتس ده‌ڵێت هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكری توركی له باكوری عێراق قه‌یرانێـكی نێونه‌ته‌وه‌یی لێ ده‌بێته‌وه و كاریگه‌ری خراپـی بۆ سه‌ر باری سه‌قامگیری له عێراقدا ده‌بێت.