به‌رپـرسـانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی كه‌ناری جاده به ئۆتۆمبیلێـكدا له باشوری به‌غدا به لایه‌نی كه‌م 3 هاوڵاتی سـڤیل كوژراون و 9 كه‌سی
دیكه‌ش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه لـێـپـرسـراوێـكی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كه له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا له شـارۆچكه‌ی ئه‌سـكه‌نده‌ریـیه بووه، كه 60 كیلۆمه‌تر له باشوری به‌غداوه دووره.
له لایه‌كی تره‌وه له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكری ڕۆژی شه‌ممه له باكوری ڕۆژئاوای مقدادیـیه هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 2 كه‌سی داواكراویان له لایه‌ن یاساوه ده‌سـتگیركردووه و هه‌روه‌ها 3 تێرۆریستی گومان لێـكراویشـیان ده‌سـتگیركردووه.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له كرده‌یه‌كی له‌شـكری له شـارۆچكه‌ی بێجی بۆ ده‌سـتگیركردنی ئه‌ندامێـكی باڵای تۆڕی ئه‌لقاعیده 6 میلیشـیایان ده‌سـتگیركردووه. له‌و باره‌یه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت مه‌به‌ست له هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی شـارۆچكه‌ی بێجی له پـێناو ده‌سـتگیركردنی ئه‌ندامێـكی قاعیده بووه، ئه‌وه‌ی گومانی لێـده‌كرێت به‌رپـرسی تۆڕێـكی دابینكردنی چه‌ك و پـێداویستی بۆ تێرۆریسـتانی ده‌ره‌كی بووبێت.