دكتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان، له وتووێـژێـكدا
له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و هێرشه‌ی توركیا بـبێت ئه‌وا ئاگرێـك ده‌كه‌وێته‌وه هه‌موو لایه‌ك ده‌سووتێنێت. وه ده‌ڵێت ئێسـتا ئاگرێـكی گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، كه ئاگری عێراقه، به‌و ئاگره‌ی عێراق ئێسـتا نیوه‌ی ناوچه‌كه سـووتاوه، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكرێت ئه‌وا به‌نزین ده‌كاته سه‌ر ئه‌و ئاگره، وه ئینجا ئه‌وه‌ی ماویشه‌ته‌وه ده‌یسووتێنێت. هه‌روه‌ها دكتۆر فوئاد ده‌شڵێت ئه‌مه یاری نیـیه، چونكه ده‌ستپـێـكردن به شه‌ڕ زۆر ئاسانه، به‌ڵام كۆتایی پـێـهێنانی زۆر زۆر گرانه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.