Accessibility links

به‌نازیر بۆتۆ ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یزانی هه‌وڵی تیرۆركردنی ده‌درێت


سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێـشووی پاكسـتان به‌نازیر بۆتۆ ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یزانی كه‌وا هه‌وڵی تیرۆركردنی ده‌درێت، به‌ڵام گوتی ئه‌و حكومه‌ت گوناهبار ناكات به‌وه‌ی ده‌سـتیان له‌و دوو ته‌قینه‌وه‌دا هه‌بێت كه‌ بوونه‌ هۆی كوشـتنی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 133 كه‌س له‌ كه‌راچی.

خانم بۆتۆ له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م تـێـبینی‌یانه‌ی دا و گوتی ئه‌وانه‌ی له‌ دره‌نگانێـكی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا ئه‌و هێرشـانه‌یان ئه‌نجام دا موسـڵمان نه‌بوون چونكه‌ هه‌رگیز موسـڵمان هێرش ناكاته‌ سه‌ر ژنێـك یان خه‌ڵـكانی بێ گوناح.

ڕێبه‌ری پـێشـووی پاكسـتان فه‌رمانیشی دا به‌وه‌ی كه‌ لـێـكۆڵینه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت سه‌باره‌ت به‌ كارنه‌كردنی گڵۆپـی سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌ كاتی گه‌یشـتنی دا بۆ وڵات.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له‌ میانه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌دا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌290 كه‌س برینداربوون.

خانم بۆتۆ سه‌ره‌خۆشی له‌ خێزانی قوربانیـیه‌كان كرد و سوپاسی كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش و پـۆلیسی كرد كه‌وا توانیـیان ژیانی بـپارێزن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ سه‌رۆكی پاكسـتانی په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی مه‌حكوم كرد و به‌ هێرشێـكی دژ به‌ دیموكراسی له‌ قه‌ڵه‌می دا. هاوكاتیش داوای ڕاگرتنی ئارامی كرد و به‌ڵـێنی دا به‌ ئه‌نجامدانی لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ و پـڕ له‌و باره‌یه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG