شـا عه‌بدوڵـڵای ئوردن پـشـتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ كۆنفرانسی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه له له‌نده‌ن.
له ڕاگه‌یاندنێـكی ڕه‌سـمی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌سه‌ر زاری شـا عه‌بدوڵـڵا گوتبووی كه هاندرابوو به‌هۆی پـێشـكه‌وتنه‌كه‌ی له میانه‌ی چوار ڕۆژی سه‌ردانی ڕایس بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌سـتهات.
ڕایس سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی كه هه‌روه‌ها پـێـخۆشـحاڵ بووه به‌هۆی وتووێـژی نێوان ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی سه‌ره‌ڕای گرژی و ئاڵۆزی نێوان هه‌ردوولا.
ڕایس ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌م تـێـبینی‌یانه‌ی دا له ڕێی به‌ڕێـكه‌وتنی له ئیسرائیله‌وه به‌ره‌و له‌نده‌ن. وه‌زیری ده‌ره‌وه هه‌روه‌ها گوتی ده‌زانێت گرژی و ئاڵۆزی به‌ر كۆنفرانسه‌كه له ئارادان له ئاكامی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی جیدیـیانه‌ی په‌یوه‌ندی به كێشه‌كانه‌وه هه‌یه.
له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای ئه‌مریكا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی سـتیفن هادلی له هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات بۆ به دواچوونه‌وه به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه.