Accessibility links

به‌نازیر بۆتۆ له‌ ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب ڕزگاری ده‌بێت و 133 كه‌س ده‌كوژرێن


سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان به‌نازیر بۆتۆ به‌ ئاسـته‌م قوتاری بوو له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ شـاری كه‌راچی كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌سـتانی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 133 كه‌س.

كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن زیاتر له‌ 290 كه‌سی تر له‌و ڕووداوه‌دا برینداربوون كه‌ به‌ یه‌كێـك له‌ ته‌قینه‌وه‌ هه‌ره‌ كوشـنده‌كانی مێژووی پاكسـتان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت.

ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ كارێـكی خراپ ده‌كاته‌ سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی خاتوو به‌نازیر بۆتۆ بۆ پاكسـتان دوای به‌سه‌ربردنی هه‌شت سـاڵ له‌ دوور وڵات.

بۆمبه‌كان له‌ نزیـك ماشـێـنێـكی له‌شـكری ته‌قیـیه‌وه‌ كه‌ خاتوو به‌نازیر بۆتۆی هه‌ڵـگرتبوو، وه‌ بووه‌ هۆی كوشـتنێـكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ نێوان سه‌ده‌ها هه‌زار خه‌ڵـكی كه‌ به‌ بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆبووبوونه‌وه‌.

جێی باسه‌ خاتوو به‌نازیر بۆتۆ زیانی له‌و هێرشه‌دا پـێ نه‌گیشـتووه‌ و به‌ سه‌لامه‌تی له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ به‌ره‌و ماڵی خێزانه‌كه‌ی Bilawal House له‌ كه‌راچی گواسـترایه‌وه‌.

تاكۆ ئێسـتا كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

XS
SM
MD
LG