به هه‌زاران كورد له باكوری عێراق كۆبوونه‌وه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر بڕیارێـكی په‌رله‌مانی توركیا بۆ ڕێـگه‌دان به له‌شـكری وڵاته‌كه‌یان تا سـنووری باكوری
عێراق بـبه‌زێنێت و هێرش بكاته سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له‌وێ.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه كارمه‌ندانی حكومه‌ت و خوێندكاران و خه‌ڵكی دیكه ئاڵای كوردیـیان ده‌شـه‌كانده‌وه و دروشـمیان ده‌گوته‌وه كه تیایدا په‌سـنی ناسـنامه‌ی كوردیـیان ده‌دا له‌و كاته‌ی كه به‌ره‌و ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و باڵه‌خانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌ڕۆیشـتن. له‌وێش خۆپـیشـانده‌ران نامه‌یه‌كیان دایه ده‌ستی كاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و تیایدا داوایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد كه ڕێـگه له ئه‌نجامدانی كرداری له‌شـكری توركیا له ناو خاكی عێراقدا بگرێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له لایه‌ن په‌رله‌مانی توركه‌وه په‌سه‌ند كراوه بۆ ماوه‌ی یه‌ك سـاڵ ڕێـگه به له‌شـكری توركیا ده‌دات كه سـنووره‌كه بـبه‌زێنێت بۆ كرداری له‌شـكری له باكوری عێراق.
سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان وتوویه‌تی په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه مانای ئه‌وه نیـیه كه په‌لامارێـك به‌م زووانه ڕوو ده‌دات.
ڕێبه‌رانی كوردی عێراقی هۆشـداریـیان داوه كه هه‌ر كردارێـكی له‌شـكری تورك له باكوری عێراق هه‌ڕه‌شه له‌و هه‌رێمه ده‌كات كه تا ڕاده‌یه‌ك ئارام و سه‌قامگیره.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێرانمان له شـاره‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و موسڵ ڕاپـۆرتیان ناردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.