پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ له باشوری به‌غدا 7 پـۆلیسی عێراقی كوژراون.
پـۆلیسه‌كان له كاروانێـكدا بوون كه له‌سه‌ر ڕێـگایه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری دیوانیـیه ده‌ڕۆیشت.
شـایانی باسه ناوچه‌ی باشوری به‌غدا به‌وه ناسـراوه كه به‌رده‌وام شه‌ڕ و پـێـكدادانی لێ ڕووده‌دات له نێوان لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كانی شیعه و هه‌روه‌ها دژی هێزه‌كانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكاش.
له باكوری به‌غداش ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له ناوچه‌ی جه‌له‌ولای سه‌ر به پارێزگای دیاله خۆكوژێـك به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوه‌وه خۆی داوه به خاڵێـكی پـشـكنینی هێزه‌كانی پـێشـمه‌رگه، و له ئاكامدا 1 كه‌س كوژراوه و 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربووه.
له لایه‌كی دیكه‌ه له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـكدا له ناوه‌ند و باكوری عێراق كه له دژی تێرۆریسـتانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ئه‌نجامیانداوه، 15 گومانباریان ده‌سـتگیركردووه.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی جه‌له‌ولا په‌یامنێرمان له شـاری سـڵێمانی، له‌تیف نێروه‌یی ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.