Accessibility links

په‌رله‌مانی توركیا ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی له‌شـكری له‌ دژی په‌كه‌كه‌ له‌ باكوری عێراق په‌سه‌ند ده‌كات


په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر ڕێـگه‌دان به‌ كردارێـكی له‌شـكری دژ به‌ سه‌رهه‌ڵـداوه‌ كورده‌كان له‌ باكوری عێراق به‌ زۆربه‌ی ده‌نگ ده‌نگی داوه‌.

بڕیاره‌كه‌ به‌ حكومه‌تی توركیا ڕێـگه‌ ده‌دات بۆ ماوه‌ی سـاڵـێـك بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمان بدات له‌ كردارێـكی له‌شـكری دژ به‌ سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان.

سه‌رۆك بوش له‌ كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی له‌ كۆشـكی سـپـی‌دا وتی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دا نـیـیه‌ ناردنی هێز بۆ باكوری عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا بێت. ئه‌و وتی واشـنتۆن نیگه‌رانی توركیا له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵـداوه‌ كورده‌كانه‌وه‌ تێده‌گات، به‌ڵام ڕێـگای باشـتر هه‌یه‌ بۆ سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كه‌دا له‌ جیاتی ناردنی هێزێـكی زۆر.

سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی كه‌ سه‌ردانی پاریس ده‌كات ئه‌ویش هه‌روه‌ها له‌ توركیا داوای كردووه‌ خۆی ڕابگرێت، وه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵـداوه‌ كورده‌كانی په‌كه‌كه‌ داوایـكردووه‌ چه‌ك دابنێن.

سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی پـێش ده‌نگدانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی ته‌له‌فۆنی كردووه‌ بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌ڵـێـنه‌كانی بۆ ڕاگرتنی سه‌رهه‌ڵـداوه‌ كورده‌كان له‌ به‌كارهێنانی عێراق بۆ هێرشـبردنه‌ سه‌ر توركیا.

جێـگری سه‌رۆك كۆماری عێراق تاریق ئه‌لهاشـمی كه‌ كۆتایی به‌ وتووێـژه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ هێناوه‌، وتی عێراق ئه‌بێت كاتی پـێبدرێت بۆ ڕاگرتنی سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان پـێش ئه‌وه‌ی توركیا كردارێـك وه‌ربگرێت.

XS
SM
MD
LG