پـرۆفیسـۆر هێنری باركی Henri Barkey، سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندیـیه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان
له زانكۆی لـێهای Lehigh University له سـتانی په‌نسلڤانیا، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی ئێسـتا له توركیا ڕووده‌دات زیانێـكی زۆری له حكومه‌تی وڵاته‌كه داوه، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته‌ی توركیا لاواز و لاوازتربێت ئه‌وا ئیدی كه‌س له ئه‌نقه‌ره نابینیـنه‌وه كارداری له‌گه‌ڵـدا بكرێت. ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت شـتێـك بكرێت، هه‌نگاوێـك بگیرێته به‌ر، ئه‌گه‌ر ڕێـگه‌دانیش بێت به ئۆپه‌راسـیۆنێـكی بچو‌وكیش بێت یان شتێـكی هاوشـێوه، تا ئه‌و فشـاره‌ی له‌سه‌ر حكومه‌تی توركیایه هه‌ڵـبگیرێت."
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیه ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.