له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له به‌غدا و موسڵ كه سه‌رباز و پـۆلیسی عێراقیـیان كردبووه ئامانج، به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س كوژراون.
پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه له هێرشـێـكدا به ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگری بۆمبڕێژكراو بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پـۆلیس له شـاری موسڵی باكوری عێراق، 4 كه‌س كوژراون و زیاتر له 30 كه‌سی دیكه برینداربوون.
له به‌غداش ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له نزیـك خاڵـێـكی پـشـكنینی له‌شـكری عێراقدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا 3 سه‌رباز و 3 هاوڵاتی سـڤیل كوژراون و 25 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له توندوتیژیـیه‌كی تردا 3 پـۆلیسی عێراقی به گولله‌ی كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار له خاڵـێـكی پـشـكنین له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كوژراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت 4 تاوانبار و 6 گومانباری تێرۆریسـتیان ده‌سـتگیركردووه له ده‌می هه‌ڵمه‌تێـكدا بۆ په‌كخسـتنی تۆڕی ئه‌لقاعیده له ناوه‌ندی عێراق.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شـاری موسـڵ په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌و شـاره، ئه‌میر گۆران، ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.