ڤلادیمێر پـوتنی سه‌رۆكی ڕوسیا جه‌ختی كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌موو وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای خه‌زه‌ر ڕێـگه نه‌ده‌ن خاكی وڵاته‌كه‌یان بۆ هێرشـبردنه سه‌ر وڵاتێـكی دیكه‌ی
ناوچه‌كه به‌كاربهێنرێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای خه‌زه‌ر له تاران، به‌ڕێز پـوتن داواشی له هه‌ر پـێـنج وڵاته‌كه‌ی سه‌ر ده‌ریاكه‌دا كرد كه به‌ڵێن بده‌ن به‌وه‌ی ڕێـگه به ده‌سـتێوه‌رادنی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوچه‌كه‌دا نه‌ده‌ن.
ئه‌م كۆنگره لوتكه‌یـی‌یه سه‌رۆكی هه‌ریه‌ك له ئێران و ڕوسیا و ئازه‌ربایجان و كازاخسـتان و توركمانسـتانی كۆكرده‌وه.
سه‌رۆكی ڕوسیا ناوی هیچ وڵاتێـكی نه‌هێنا، به‌ڵام له قسه‌كانیدا سه‌نگی خسـته سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕوسیا به توندی له دژی ڕاكێشـانی هێڵی لوله‌ی نه‌وته له ڕێـگه‌ی ئازه‌ربایجانه‌وه بۆ سه‌ر ده‌ریا خه‌زه‌ر تا له‌وێوه بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕه‌وانه بكرێت.
ئه‌م لێـدوانانه له كاتێـكدا دێت كه مقۆمقۆی ئه‌وه هه‌یه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بیر له كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكری له دژی ئێران بكاته‌وه له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ڕاگرتنی كاره هه‌سـتیاره‌كانی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
شـایانی باسه له‌وه‌تای له سـاڵی 1979 وه شۆڕشی ئیسلامی هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڕێز پـوتن یه‌كه‌م سه‌رۆكی كرێملنه (واته وڵاتی ڕوسیا) سه‌ردانی تاران بكات. پـێـشبینیش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی كۆبـبێته‌وه، وه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد. كاربه‌ده‌سـتانی ڕوسیا ده‌ڵێن له وتووێـژه دوو قۆڵیـیه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی تاران‌دا، مه‌سه‌له ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران له سه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاره‌كان ده‌بێت.