نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق به‌نیازه ڕۆژی سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌نگه‌تاوی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ركانی ئه‌نجام بدات به مه‌به‌ستی وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به
په‌ره‌سه‌ندنی گرژیـیه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا و بارودۆخه‌كه به درێژایی سـنووری نێوان عێراق و توركیا.
له ڕاگه‌یاندنێـكدا ڕۆژی دووشه‌ممه، به‌ڕێز ئه‌لمالیكی گوتیشی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت گفتوگۆی به په‌له له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی توركیا ئه‌نجام بدات به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه چاره‌سه‌رێـكی نا له‌شـكری بۆ ڕاگرتنی هێرشی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا.
حكومه‌تی توركیا داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه ڕێـگه به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی له‌شـكری له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له باكوری عێراق بدات. ڕه‌نگه ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی توركیا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بدات.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش له توركیا ده‌خوازێت په‌نا بۆ كرده‌وه‌ی له‌شـكری نه‌بات. ئه‌مریكا له‌وه ده‌ترسێت كه هێرشـێـكی توركی بـبێته مایه‌ی ناسه‌قامگیری له ناوچه‌ی كوردی باكوری عێراق نیمچه ئارام‌دا.