كابینه‌ی توركیا ڕۆژی دووشه‌ممه له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌ته‌وه بۆ وتووێـژكردن له‌سه‌ر داڕێژێـك كه به دوای په‌سه‌ندكردنی په‌رله‌مانیدایه بۆ ڕێـگه‌دان له كرداری له‌شـكری دژ
به سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانی كورد له باكوری عێراق.
ڕاگه‌یاندنه‌كه پاش كۆبوونه‌ه‌كه‌ی په‌رله‌مان له ئه‌نقه‌ره‌دا هاتووه. توركیا تاوانباری سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان ده‌كات له باكوری عێراق بۆ هێرشه كوشـنده‌كانی ئه‌م دوایـیه‌دا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا.
هێزه‌كانی توركیا له دره‌نگانێـكی ڕۆژی شه‌ممه‌دا تـۆپـبارانی ئوسـتانی دهۆكیان كردووه، به‌ڵام هیچ زیانێـك ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوایان له توركیا كردووه خۆی ڕابگرێت و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و عێراقدا هاوكاری بكه‌ن بۆ سه‌ركوتكردنی سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان. واشـنتۆن مه‌ترسی هه‌یه چوونه ژووره‌وه‌ی توركیا بۆ باكوری عێراق ناوچه‌ی كه‌م و پـێش ئاسایشی ناوچه‌ی كوردی نائارام بكات.
ئه‌نقه‌ره ده‌ڵێت ئه‌بێت چوونه ژووره‌وه له‌به‌رچاوبگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراقی په‌ناگه‌ی ئاسایشی سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان له باكوری عێراقدا لا نه‌داون.