Accessibility links

ڕایس ده‌ڵێت ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن


كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئیسرائیلیـیه‌كان و فه‌له‌ستینیـیه‌كان هه‌وڵی هه‌ره‌ جدی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕی نێوانیان وا خســتـۆته‌ گه‌ڕ.

له‌میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی له‌ ڕامه‌ڵـڵا، ئه‌م تێـبیـنی‌یانه‌ی ڕاگه‌یاند.

له‌ وته‌كه‌یدا خانم ڕایس گوتی له‌پـێـناو گوژمدان به‌ به‌ره‌و پـێشـبرنی داڕشـتنی به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌كی هاوبه‌ش كه‌ بڕیاره‌ له‌ كۆنفرانسی ئاشـتی مانگی داهاتوو كه‌ ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات پـێشـكه‌ش بكرێت. ده‌ڵێت له‌و پـێـناوه‌دا هه‌وڵی خۆی ده‌خاته‌ گه‌ڕ. خانم ڕایس گوتیشی به‌ڵـگه‌نامه‌ی هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی ده‌بێت جدی و چاره‌سه‌ری گشتی له‌خۆبگرێت و هه‌روه‌ها به‌رجه‌سـته‌بێت.

كۆنده‌لیزا ڕایس گوتیشی سه‌رۆك بوش له‌ مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌و پـێشـبردنی كێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه‌ی نێوانیان زۆر مه‌به‌سـتێـتی.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ به‌هۆی ناكۆكی و جیاوازیـیه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ داڕشـتنی به‌رنووسێـكی هاوبه‌ش بۆ كارنامه‌ی كۆنفرانسی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خانم ڕایس له‌ ئاستی هیوای به‌ره‌و پـێشـچوونی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین كه‌مكرده‌وه‌.

XS
SM
MD
LG