Accessibility links

له‌ ئاكامی هێرشێـكی خۆمپاریی  بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی له‌شـكری 5 هاوڵاتی سڤیلی عێراقی ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه له‌ ئاكامی هێرشێـكی خۆمپاریی ‌ بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌شـكری ئه‌مریكایی و عێراقی له‌ باشوری به‌غدای پایته‌خت 5 هاوڵاتی سـڤیلی عێراقی كوژراون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لـێـپـرسـراوان ده‌ڵێن یاخیبووان له‌ شـاری دیوانـیـیه‌ی باشوری زۆرینه‌ شیعه‌ ئاینزا تـۆپـبارانی بنكه‌یه‌كی له‌شـكریـیان كردووه‌. هاوكات پـۆلیسی خۆجێی سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ڵێن 5 هاوڵاتی سـڤیل له‌ ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌ له‌شـكریـیه‌كه‌ له‌ هێرشـه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ دوو منداڵ له‌ نێویاندان. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 20 كه‌سیش برینداربوون.

به‌ڵام هیچ هه‌واڵێـكی ده‌سـتبه‌جێ سه‌باره‌ت به‌ زیانی گیانی و ماددی له‌نێو بنكه‌ له‌شـكریـیه‌كه‌دا له‌ ئارادا نیـیه‌.

هه‌ر له‌ عێراق و له‌ پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا، دادگایه‌كی له‌شـكری ئه‌مریكایی له‌ نزیـك به‌غدای پایته‌خت ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌سـتی به‌ دادگایـیـكردنی ئه‌فسه‌رێـكی ئه‌مریكایی كردووه‌، ئه‌وه‌ی به‌ تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی دوژمن و چه‌ند پـێشـێـلـكاریـیه‌كی دیكه‌ تاوانباركراوه‌.

ئه‌فسه‌ر ولیه‌م ستیلی تۆمه‌تبار به‌ڕێوه‌به‌ری پـێشـووی گرتووخانه‌یه‌كی ئه‌مریكایی له‌ به‌غدا بوو، له‌و شوێنه‌ی سه‌دام حسێنی دیكتاتۆری پـێشـووی به‌ر له‌ سـێداره‌دانه‌كه‌ی له‌وێدا به‌ندكرابوو.

XS
SM
MD
LG