سه‌رۆكی له‌شـكری توركیا هۆشـداری به وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات كه‌وا هاوپه‌یمانیـیه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌وێته مه‌ترسـیـیه‌وه ئه‌گه‌ربێت و كۆنگرێسی
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێـك تـێـبـپه‌ڕێنێت كه كوشـتنی ئه‌رمه‌نیـیه‌كان له سـاڵی 1915 به جینۆسـاید دابنێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕۆژنامه‌ی له‌شـكری توركیا له ژه‌نه‌ڕاڵ یه‌شـار بیوكانت ده‌گێڕێته‌وه كه وتوویه‌تی په‌یوه‌ندیـیه له‌شـكریـیه‌كان قه‌د جارێـكی تر وه‌ك خۆی نابێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و بڕیاره كه مه‌رج نیـیه جێبه‌جێ بكرێت په‌سه‌ندی بكات.
سه‌رۆك بوش دژی بڕیاره‌كه‌یه. هه‌روه‌ها ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌ی یه‌كگرتووه‌كان هۆشـداری ده‌دات كه له‌وانه‌یه توركیا به‌كارهێنانی ڕێـگا و بانه‌كان به ڕووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان سـنووردار بكات بۆ گه‌یاندنی كه‌لوپه‌لی پـێویست بۆ هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق.
به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پڵوسی له چاوپـێـكه‌وتنێـكی ته‌له‌فیزیۆنی ABC به‌ڵێنی دا كه له‌سه‌ر تـێپه‌ڕاندنی بڕیاره‌كه به‌رده‌وامبێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له واشـنتۆن پاوڵا ۆڵفسۆن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان جانی دیلان وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.