Accessibility links

وه‌زیری مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردسـتان باس له‌ دوا ڕاپـۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات


ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌، ڕێـكـكه‌وتی 11 ی مانگی ده‌، ده‌سـته‌یه‌كی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كه‌ به‌ UNAMI ناسراوه‌ یازده‌هه‌مین ڕاپـۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراقدا بڵاوكرده‌وه‌. ئه‌م ڕاپـۆرته‌یان‌ ته‌نها باس له‌و ماوه‌یه‌ی نێوان 1 ی مانگی چوار تا 30 ی مانگی شه‌ش ده‌كات. له‌ چه‌ندین به‌شی ڕاپـۆرته‌كه‌دا باس له‌ هه‌رێمی كوردسـتان كراوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌زیری مافی مرۆڤ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان، دكتۆر شوان محه‌مه‌د عه‌زیز سـازكردووه‌.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG