Accessibility links

هێزه‌كانی توركیا باكوری عێراق تـۆپـباران ده‌كه‌ن


گه‌واهده‌ران ده‌ڵـێن له‌شـكری توركیا تـۆپـبارانی گوندێـكی باكوری عێراقی كردووه‌ و هیچ زیانێـكی گیانیشی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

تـۆپـبارانه‌كه‌ی دره‌نگانێـكی ڕۆژی شه‌ممه‌ گوندێـكی گرتۆته‌وه‌ نزیـك سـنووری توركیا له‌ پارێزگای دهۆك.

پـێشـتریش هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌ دوو نێردراوی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دان فرێد یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و ئێرێـك ئێدڵمان یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری له‌شـكری، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی توركیادا كۆبوونه‌ته‌وه‌، وه‌ك هه‌وڵێـكی دیبلۆماتی بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌ هێرشی له‌شـكری توركیا بۆ سه‌ر باكوری عێراق.

ئه‌م دیبلۆماتانه‌ی ئه‌مریكا په‌یمانیان دا نیگه‌رانیـیه‌كانی توركیا وه‌بیر حكومه‌تی عێراق بهێنـنه‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌تی.

حكومه‌تی توركیا له‌ هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی په‌سه‌ندكردنی په‌رله‌مانه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ سـازدانی ئۆپه‌راسـیۆنێـكی له‌شـكری له‌ باكوری عێراق.

نێردراوانی ئه‌مریكا به‌ كاربه‌ده‌سـتانی توركیاشیان گوتووه‌ كاریش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا ئه‌و به‌رنووسه‌ په‌سه‌ند نه‌كات كه‌ كوشـتاری ئه‌رمینیـیه‌كان له‌سه‌ر وه‌ختی یه‌كه‌م شه‌ڕی جیهانیدا به‌ جینۆسـاید ده‌ناسێنێت.

سه‌باره‌ت به‌م تۆپـبارانكردنه‌ی توركیا بۆ ناوچه‌ سـنووریـیه‌كانی هه‌رێمی كوردسـتان په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ شـاری دهۆك ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG