Accessibility links

ڕوسیا ده‌ڵێت سه‌پاندنی سـزای یه‌ك لایه‌نه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌ی له‌شـكری ته‌گه‌ره‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م دانوسـتاندنه‌كانی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا سێرگی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت سه‌پاندنی سـزای یه‌ك لایه‌نه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌ی له‌شـكری له‌ دژی ئێران، ته‌گه‌ره‌ ده‌خه‌نه‌ به‌ره‌دم وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ تاراندا سه‌باره‌ت به‌ پـرۆگرامی ناوه‌كی.

له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ خانم كۆنده‌لیزا ڕایس له‌ مۆسـكۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا گوتی هاوكاری و هه‌ره‌وه‌زی كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت له‌وه‌ی ڕێـگه‌ی سـزادان بگیرێته‌به‌ر.

هاوكات خانم ڕایس له‌ وه‌ڵامدا گوتی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سـزا به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئێرانی و كه‌سـانی ئێرانیدا به‌گوێره‌ی یاسای ئه‌مریكایی ده‌سه‌پـێنێت. هه‌روه‌ها وتیشی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ده‌یانه‌وێت به‌شـداری به‌ ئێران له‌ وتووێـژه‌كاندا بكه‌ن.

به‌ر له‌ گه‌یشـتنی بۆ مۆسـكۆ خانم كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتی ئێران به‌رده‌وام خۆی له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پـرسـیاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پـرۆگرامی ناوه‌كی لاداوه‌ و درۆی له‌گه‌ڵ پـشـكنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیشـدا كردووه‌، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئێران به‌ مه‌به‌ست لـێپـرسـراوانی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌فره‌داوه‌.

XS
SM
MD
LG