سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه‌ی له په‌سه‌ندكردنی ده‌سـته‌یه‌كی كۆنگرێسی ئه‌مریكایی كردووه بۆ ناولێنانی كۆمه‌ڵـكوژی ئه‌رمه‌نیـیه‌كان به‌ده‌سـتی
ئیمبراتۆریـیه‌تی عوسـمانی به جینۆسـاید.
له وته‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا بۆ په‌یامنێران به‌ڕێز ئه‌ردۆغان گوتی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا زیان به ئاینده‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نن و هانی هه‌سـت و سۆزی دژ به ئه‌مریكایـیه‌كان ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره باڵیۆزی خۆی له واشـنتۆن بۆ ڕاوێژكردن بانگـكرده‌وه وڵات. هاوكات به سه‌دان له هاوڵاتیـیانی تورك ڕێـپـێوانیان به‌نێو جاده‌كانی ئه‌سـته‌نبوڵدا سـازدا و هاواریان ده‌كرد و ده‌یانگوت توركیا هه‌رگیز ڕێـگه‌ی به جینۆسـاید نه‌داوه.
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵـڵا گولی سه‌رۆكی توركیاش پـێشـنیازه‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكای به ناپه‌سه‌ند ناوزه‌ندكرد و یاسادانه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاشی به گه‌مه‌ی سیاسی بێ بایه‌خ تاوانباركرد. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سـیاسه‌تمه‌دارانی توركی ده‌ڵێن پـێشـنیازه‌كه‌ی كۆنگرێس ڕه‌نگه زیانی خراپ به په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا بگه‌یه‌نێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌گمین باگیز ئه‌ندامی پایه به‌رزی حزبی داد و گه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا ئه‌و پـرسـیاره‌ی كرد كه ئه‌مریكا پـێویسته ئه‌وه بخاته به‌رچاوی خۆی كه چی ده‌كات ئه‌گه‌ر توركیا ڕێـگه به ئه‌مریكا نه‌دات ئاسـمانی بۆ فڕین به‌كاربهێنێت.